پەیامی بەڕێوبەر :
به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌توانم بڵێم گروپی كۆمپانیاكانی ( ڕۆژی نوێ ) چه‌ندین پڕۆژه‌ی گەورە و جوانی جێ به‌جێ کردووه له هەرێمی كوردستان و سه‌رکه‌وتنێکی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌پڕۆژه جێ به‌جێ کراوه‌کاندا، كە ژماره‌یه‌کی زۆر له‌هاوڵاتیان سودمه‌ند بوون له‌م پڕۆژانه‌دا ، گروپی كۆمپانیاكانی ( ڕۆژی نوێ ) به‌رده‌وامه له دروست کردنی چه‌ندین پرۆژەی گەورە و ستراتیژی و نمونه‌یی که ئێستا له‌بواری جێ به‌جێ کردندان . گروپی كۆمپانیاكانی ( ڕۆژی نوێ ) بۆ ئاینده‌ی ئێوه و خۆی کار ده‌کات نه‌ك بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی، به‌کاره‌کانمان جێگه‌ی متمانه‌ی به‌شداربووانین و هاوڵاتیان به‌بێ نیگه‌رانی‌و بێ خه‌م به‌شدارده‌بن له پڕۆژه‌کانماندا.
به‌شداربووانی گروپی كۆمپانیاكانی ( ڕۆژی نوێ ) دڵنیان له به‌ڵێن‌و کاره‌کانمان، ئامانجمان پێشخستنی هه‌رێمی کوردستان‌و عێراقه له بوارە جیاجیاكاندا ، به‌و هیوایه‌ی کاره‌کانمان ببێته هۆی گه‌شه‌کردن‌و به‌هێزبوون و به‌رزکردنه‌وه‌ی دارایی وڵاته‌که‌مان .
والی عوسمان
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی گروپی کۆمپانیاكانی ڕۆژی نوێ
پۆلیسی گروپی كۆمپانیاكانی ڕۆژی نوێ
ئێمه له تواناماندا هه‌یه كە كاری قورس و ئەستەم ئەنجام بدەین به باشترین و جوانترین شێوه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه گه‌وره بێت یان بچووك گرنگى خۆى یێئه‌ده‌ین تا ئه‌نجامى پڕۆژه‌كه بگەنه به‌رزترین ئاست دڵسۆزیمان هه‌یه بۆ كاره‌كانمان و بڕوامان وایه كه هه‌موو گرفتێكى كار چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت به دڵسۆزى و ماندوو بوون.
به‌شدار بووان هه‌ڵمان ده‌بژێرن له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه :
- خێراترین له كاره‌كانماندا
- له كاتى خۆیدا پڕۆژه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ین
- باشترین كه‌ره‌ستانه (مواد) به‌كارده‌هێنین