مێژووی گرووپی ڕۆژی نوێ

والی عثمان حه‌مه‌ نه‌جیم و جبار عوثمان حه‌مه‌ نه‌جیمی برای ٬ لە ساڵی 90 دەكاندا دەستیان كرد بە كاری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و لە سەرەتادا چەند كۆمپانیایەكیان دامەزراند . ساڵی 1998 كۆمپانیای گەل بۆ وەبەرهێنان و لە هەمان ساڵدا كۆمپانیای بغداد یان بۆ بازرگانی گشتی دامەزراند . دواتر لە ساڵی 2004 كۆمپانیای ڕۆژی نوێ یان دامەزراند .

لە ساڵی 2007 كۆمپانیای نالیا یان دامەزراند و لە كۆتاییدا هەموو پرۆژە و كۆمپانیاكان بووبە گروپی كۆمپانیاكانی ڕۆژی نوێ . لە دوای چەندنین ساڵ هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر و بونیاد نانی پێگە و ئاستێكی بەرز ٬ گرووپەكەمان بووەتە جێگای متمانەی خەڵكی كوردستان و عێراق .